فاتن
درامایەكە باس لە ململانێی نێوان ژنان و یاسای باری كەسێتی دەكات لەسەر ئەو مافانەی ژن كە هەیەتی.
ئەو ستەم و نادادیانە رون دەكاتەوە كە بە یاسا كۆنەكان لە دادگا و كۆمەڵ بەرامبەر بە ژنان دەكرێت و ژنێك دەبێتە سیمبوڵی بەرەنگاربونەوەی یاسای كۆن و بیری كۆنەپەرستی و كەسە توندرەوە ئیسلامیەكانی ناو كۆمەڵ.
ئەم درامایە، دژ بە یەكیەكانی نێوان دەقەكانی دەستور و دەقە یاساییەكان دەخاتە روو كە لە زۆرینەی یاسا بەركارەكانی ناوچەكەدا هەیە و بەردەوامە، بە جۆرێك بە یاسایەكی وەك باری كەسێتی ستەمێكی زۆر لە ژنان دەكرێت لەكاتێكا ئەو یاسایە بەر لە زیاتر لە نیو سەدە نوسراوە.